English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2019-04-23 [05:48 AM]

ZNA- ھەولێر 



فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چل و پێنجەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ راگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە . 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە 

لە چل و پێنجەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ داوای خزمەت و کاری زیاتر بۆ ئەو شارە دەکەین

چل و پێنج ساڵ بەسەر بۆردومانی شاری قەڵادزێ لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بووە ھۆی شەھیدبوون و برینداربوونی دەیان ھاونیشتیمانی، جگە لە بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو کات لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد زانکۆکەی لە ئامێزی گرتبوو. 
ڕژێم ئەو ڕۆژە ڕەشترین ڕق و قینی خۆی بەسەر قەڵادزێدا باراند بەڵام قەڵادزێ و شار و گوندەکانمان بە سەربەرزی و خۆڕاگری مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانیی گەلەکەمان سەرکەوت. 
ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و شوێنەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بە سووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە ھەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرھەنگییەکانەوە،پێویستی بە کارو خزمەت و پڕۆژەی بەردەوام ھەیە و بۆیە داواکارین ئەو دەڤەرە پاڵپشتی و خزمەتی باشتری پێشکەشبکرێت بۆ سڕینەوەی ئەو شوێنەوارە خراپانە. 
لەم یادەدا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی بۆمبارانی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی ١٩٨٢ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەھیدانی کوردستان

. فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
 





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad