English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە پێنج خۆراک چەوری جگەر چارەسەر بکە
2019-04-24 [11:20 AM]

هەولێر _ ZNA


 

چەوری جگەر یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و زیاتر بەهۆی قەڵەوی، خۆراكی ناتەندروست و یان زۆر بەكارهێنانی كحولەوە دروست دەبێت، پزیشكان ڕێنماییمان دەكەن كە نەخۆشی چەوری جگەر لە رێی خۆراكەوە چارەسەر بكرێت نەك دەرمان، چونكە بەكارهێنانی دەرمان بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ كار لە ئەندامەكانی تری لەش دەكات.

ئەو خۆراكانەی كە چارەسەری نەخۆشی چەوری  جگەر دەكەن:
یەكەم: ماسی، لەكاتی توشبوونی جگەر بە نەخۆشی چەوری، پێویستە بڕێكی زۆر پرۆتین بخورێت، چونكە پرۆتین یارمەتی نوێكردنەوەی جگەر دەدات. جگەر شانەیەكی بێهاوتایە و توانایی دوبارە دروستبوونەوەی هەیە.

دووەم: مریشك، خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە چەوری جگەریان هەیە، چونكە بڕێكی زۆ پرۆتینی تێدایە، باشترە ئەو شوێنانەی بخورێت كە چەوری كەمترە بە تایبەت سنگی مریشك.

سێیەم: هێلكە، توانایی چاككردنەوەی خانە زیان پێگەشتووەكانی جگەری هەیە، چونكە هێلكە سەرچاوەیەكی نایابی پرۆتینە و  بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە كە چەوریە زیانبەخشەكان لەناو دەبات  و دەتوانرێت بە چەندان شێوە ئامادە بكرێت.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ ،جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كە چەوری جگەریان هەیە بەهەمانشێوە بڕێكی زۆر چەوری دروستی تێدایە كە ڕێ لە دروستبوون و زیاد بوونی چەوری جگەر و نەخۆشییەكانی تری جگەر دەگرێت.

پێنجەم: قاوە، پێویستە قاوە لە ژەمەخۆراكی ئەو كەسانەدا هەبێت كە دووچاری چەوری جگەر دەبنەوە، زانایان ترشێكیان دۆزیوەتەوە لە قاوەدا كە پێی دەگوترێت چلۆرۆگەنیك ئەم ترشە جگەر دەپارێزێت لە هەوكردن و دەتوانێت وەكو دژەهەوكردنیك و دژە ئۆكسیدێك سوودی لێ وەربگیرێت.





ئەم هەواڵە 2719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad