English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆگبا نهێنیی لەسەر داهاتووی خۆی بۆ هاوڕێیانی ئاشكراكرد
2019-04-24 [08:55 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی لە تازەترین ڕاپۆرتی ھەواڵیدا لەسەر داھاتووی پۆل پۆگبا ئاماژەی کردوە کە یاریزان فەرەنسییەکە ڕاستی داھاتووی خۆی لای ھاوڕێیە نزیکەکانی لە یانەی مان یۆنایتد باسکردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە پاڵەوانی مۆندیال لەگەڵ ھەڵبژاردەی فەرنسا و ئەستێرەی مان یۆنایتد بە یاریزانە ھاوڕێیەکانی خۆی لە یانەکە گوتوە کە ئەو ئۆڵد ترافۆرد بەجێدەھێڵێت و پلانی ئەوەی ھەیە خەونی خۆی بەدی بھێنێت و لەگەڵ ریال مەدرید لە ژێر سەرپەرشتی زێدان یاری بکات، ھەروەھا پۆگبا بە ھاوڕێیانی ڕاگەیاندوە کە قسەی لەگەڵ کارگێری یانەکە کردوە و ئەوانیش ڕێگری لە ڕۆیشتنی ناکەن”.

لەلایەکی دیکەوە ھەر سەبارەت بە پۆگبا میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان کردوە کە دوێنێ یاریزانە فەرنسییەکە بە تەلەفۆن لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ زێنەدین زێدانی ڕاھێنەری ریال مەدرید کردوە.

جێی ئاماژە پێکردنە کە پۆگبا بەم دواییە ڕاشکاوانە ئاشکرای کردوە کە ھەموو یاریزانێک خوازیارە لەژێر سەرپەرشتی زێدان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید یاری بکات، ئەو قسەیەش بە پەیامێکی ئەرێنی یاریزانەکە بۆ زیزۆ باسی لێوەکرا.


یاریگا





ئەم هەواڵە 6733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad