English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەکارھێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست قەدەغە کرا
2019-04-24 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


لە سلێمانی بەکارھێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەکانی تری خواردن قەدەغە دەکرێت و قائیمقامی شارەکەش دەڵێت مەبەست لە بڕیارەکە پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانە و ھەر فرۆشیارێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە ,

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤.٤.٢٠١٩, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کۆبووەوە و دوای خستنەڕووی ئەو بەڵگەو بەدواداچونانەی کە بۆ بەکارھێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ کراوە بڕیاردرا بەکارھێنانی ئەو جۆرە سەتڵە بۆ ماست قەدەغە بکرێت

لە بارەی بڕیارەکەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەو توێژنەوە و بەدواداچونانەی کە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەکانەوە کراوە بەکارھێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەکەیەنێت و بەھۆی زیانە تەندروستیەکانیەوە بڕیاری قەدەغەکردنیان داوە ,  قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: مەبەست لە بڕیارەکە پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیانە و ھەر فرۆشیارێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە ,

ھەر پەیوەست بەو بڕیارە لەشکر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەکانی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند : بەکارھێنانی سەتڵی زەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەکانی تری خواردن دەبێتە ھۆی کارلێک کردنی ھەندێک مادەی زیان بەخش لەگەڵ ماستەکەدا کە ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە , ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد زۆربەی سەتڵە رەنگاو رەنگەکان لەمەوادی دووبارە بەکارھاتوو دروست دەکرێت کە بەھیچ جۆرێک دروست نیە خواردنی تێیدا ھەڵبگیرێت , لەشکر حەمید دەشڵێت سەتڵی سپی سادە بۆ ماست گونجاوە بەکاربھێندرێت و پێویستە لۆگۆیەکی سێ گۆشەی لەسەر بێت و تێیدا ئاماژە بە ژمارە "٢یان٤" کرابێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد بەکارھێنانی سەتڵەکانی "شوشە و فافۆن و گلی سورەوەکراو" بۆ ماست رێگەپێدراوە و ھیچ گرفتێکی نیە ,

ھەروەھا گۆران قادر سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بڕیاری قەدەغەکرنی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەکانی تری خواردن رێگە بەھیچ فرۆشگا و مارکێتێک نادەن ئەو جۆرە سەتڵانە بکاربھێنێت و لە ھەر شوێنێک ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیردرێت .





ئەم هەواڵە 3940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad