English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... تەقینەوەیەکی بەهێز ده‌یان كه‌سی كرده‌ قوربانی
2019-04-24 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تەقینەوەیەکی بەهێز شاری جسر ئەلشغوری پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریای هەژاند و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون و برینداربوون.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوویداوە لە نزیک بارەگایەکی گروپی ناسراو بە هەیئەت تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرەی جاران).

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێشتا نازانرێت تەقینەوەکە لە ئەنجامی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بووە یان ئۆتۆمبیلێک بۆمبی بارکردبوو.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحوڕە گوتی بە لایەنی کەم 45 کەس کوژراون و برینداربوون و زۆربەیان خەڵکی سیڤیلی سورین لەگەڵ ژنێکی تورکستانی کە هاوسەرەکەی چەکدارە.

باسی لەوەش کرد ئەو شارە لە ژێر دەستی هەردوو گروپی توندڕەوی حزبی ئیسلامی تورکستانی و هەیئەت تەحریر ئەلشامدایە.

کۆمەڵەکە ژمارەیەک وێنەی شوێنی تەقینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیشان دەدرێت زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە.

 





ئەم هەواڵە 5746جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad