English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ داوای سێ یاریزان لە خانمە پیرەکە دەکات 
2019-04-24 [01:04 AM]

ZNA- ھەولێر 




کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردووە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزان مۆربکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، رۆنالدۆ داوای لەبەرپرسانی خانمە پیرەکە کردووە لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزان جواو فیلیکس ئەستێرەی یانەی بەنفیکا مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، رۆنالدۆ لە راھێنانەکانی ھەڵبژاردەی پورتوگال فیلیکسی بینیووە و سەرسام بووە بە ئاستی ئەو یاریزانە لاوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەروەھا رۆنالدۆ داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ ھەردوو یاریزان رافائێل ڤاران و ئیسکۆ مۆربکەن ، بەڵام ئەستەمە یانەی ریال مەدرید وا بەئاسانی دەست بەرداری ئەو دوو یاریزانە ببێت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad