English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەڵاح و مانی لەبەرامبەر بەرشەلۆنە کێشەیان بۆ دروست دەبێت 
2019-04-24 [03:55 AM]

ZNA- ھەولێر 




راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ھەردوو یاریزانی یانەی لیڤەرپول محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە رووبەرووی کێشە دەبنەوە. 

لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیارە لە رۆژی یەکی ئایار ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و لیڤەرپول بەیەک بگەن. 

یاری گەڕانەوەش لە ٧ ئایار بەڕێوەدەچێت و ئەم یارییەش دەکەوێتە نێو مانگی رەمەزان , لە رۆژانی مانگی رەمەزان ھەردوو یاریزانی یانەی لیڤەرپول سەڵاح و مانی بەرۆژوو دەبن . 

ئەگەر ھاتوو ئەو دوو یاریزانە بەرۆژوو بوون ئەوا کاریگەری لەسەر ئاستیان دەبێت و لەوانەیە ھەست بە ماندوو بوونی زیاتر بکەن، بەم شێوەیەش یانەی لیڤەرپول بێبەش دەبێت لە کاریگەرترین چەکی لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad