English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕی قەرزەکانی عێراق بە ئێران کەم بووەتەوە
2019-04-24 [03:58 AM]

​ZNA هەولێر


بڕی قه‌رزه‌كانی كاره‌بای عێراق به‌ ئێران له‌ نۆسەد ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ كه‌متر له‌ سەد  ملیۆن دۆلار‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی هەواڵی ئاژانسی فارسی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیران و عێراق له‌ قۆناغێكی زۆر باشدایه‌ و پاش سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی و به‌رێوبه‌ری بانگی ناوه‌ندیی ئێران بۆ به‌غدا، حكومه‌تی به‌غدا زیاتر له‌ رابردوو به‌ په‌یمانه‌كانی پایه‌ند بووه‌ و بڕی قه‌رزه‌كانی كاره‌بای له نۆسەد ملیۆن دۆلاره‌وه‌ كه‌م كردوه‌ته‌وه‌ و ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ كه‌متر له‌ سەد ملیۆن دۆلار .

ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ل هه‌بوونی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران، عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ناتوانێت به‌م زووانه‌ ده‌ستبه‌رداری كاره‌بای ئێران ببێت و دیتنه‌وه‌ی جێگره‌یه‌وه‌یەک بۆ ئێران پێویستی به‌ چوار ساڵ كاته‌.





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad