English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارە ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆببێتەوە
2019-04-25 [06:19 AM]

ZNA- ھەولێر


مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە.

، بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، رێككەوتن لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی لەبارەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت، ھەروەھا باس لە قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ لایەنەكان دەكرێت.

پێشتریش فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندبوو "رۆژی پێنجشەممە مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە و رەنگە لەم یەك دوو ھەفتەیە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبھێندرێت و بگەن بە رێككەوتنی كۆتایی".





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad