English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درووست بكات
2019-04-25 [06:28 AM]

ZNA- ھەولێر


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جموجوڵێکی سیاسی بۆ تێكدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێکردوە, دوای هەوڵە سیاسیەکانی روو لە رێگەی سکاڵا لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات لە بارەی ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان.

مه‌یاده‌ نه‌جاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی عه‌بداییه‌وه‌ دەڵێت: سکاڵای عەبادی سەرکەوتوو نابێت، چونكە تەنها پەرلەمان دەتوانێت گۆڕانکاری لە یاساکەدا بکات, جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م هه‌وڵه‌ی عەبادی بە هاندانی چەند لایەنێکی سیاسیە.

له‌كاتێكیشدا ده‌گوترێت، ملاملانێ لایەنە شیعەکان لە عێراق کاریگەری لەسەر تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان له‌ دژی عادل عەبدول مەهدی دەورژێنرێت و عەبادی ئەم هەوڵەی دەستپێکردوە, میران محەمەد, په‌رله‌مانتاری یه‌كیتی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئەم ورژاندنە بەهۆی ململانێ نێو لایەنە سیاسیەکانی شیعەیە.

سەردانەکەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا رێگەخۆشکەر بوو بۆ رێککەوتنی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق, پەرلەمانتاران دەڵێن: سەرۆك وەزیرانی پێشوو شکستی هێناوه‌ و هەوڵ دەدات یاسای بودجەی عێراق بكاته‌ پاساوێك، بۆ ئه‌وه‌ی کێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکات و شکست بە عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیران بهێنێت.





ئەم هەواڵە 2791جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad