English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: ئێران ملياره‌ها دۆلار لە داهاتی نەوت زیانی پێگه‌یشتووه‌
2019-04-25 [01:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپـرسی تایبەتی ئەمەریکا بۆ دۆسێی ئێران دەڵێت سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێران وایکردووە حکومەتی ئەو وڵاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار لە داهاتی هەناردەی نەوتی کەم ببێتەوە.

ئەمڕۆ پـێنجشەممە برایان هوک بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی، "بەر لە سزاکان، ئێران لە هەناردەکردنی نەوت ساڵانە هەتا 50 ملیار دۆلار داهاتی بووە. بەڵام ئێستا بە مەزەندەی ئێمە لەوەتای مانگی پـێنجی ساڵی ڕابردووەوە داهاتی ئێران زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری کەمیکردووە."

ئەم لێدوانەی برایان هوک پاش چەند ڕۆژێک دێت لەوەی واشنتن ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی پـێنجەوە لە هیچ وڵاتێک خۆش نابێت نەوت لە ئێران هاوردەبکات.

پـێشتر ئەمەریکا لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی بە هەشت وڵات دابوو بۆ ماوەی شەش مانگ نەوت لە ئێران هاوردەبکەن هەتا سەرچاوەی دیکە دەدۆزنەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 2068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad