English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخى كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
2019-04-25 [07:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ڕه‌وشی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكاى تاوتوێ كرد. شانده‌كه‌ پشتگیریى خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌به‌ردیی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ستیڤ ڤاگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختی له‌ خواستى هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعشدا كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌كی تیرۆر نیشان دا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا و هاوپه‌یمانانی به‌پێویست زانی.

 

به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى دۆخی ئابووریی هه‌رێم و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو پێشكه‌ش كرد و داوای له‌ وڵاتانی دۆست كرد سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بن له‌و ڕیفۆرمانه‌ی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا ده‌ستیپێكردووه‌.

 

تاوتوێكردنى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

 





ئەم هەواڵە 4855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad