English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و پلانی بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز ..
2019-04-26 [03:48 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی..


ئەوەی هەمیشە جێگەی ترس و كابووسی ترسناكی  نەیارانی كوردە، قوتابخانەی كوردایەتی لە پێناو بەهێزكردنی پێگە و بەدەسهێنانی گشت مافەرەواكانە ، بۆیە بوونی كوردستانێكی بەهێز واتا مسۆگەر كردنی ئامانجەكانمان. پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە خۆشەویستی و دڵسۆزی دەبێ تەنها بۆ كوردستان بێت،بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستان ببێت بە خشتێ بۆ درروست كردنیدیوارێكی پتەو بۆ ئەم نیشتمانە، كە لانەی فرەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و پێكهاتەئاینییە جیاوازەكانە، تاوەكو بیپارێزێ لە هەر ڕووداو و پێكدادانێكی ناوخۆیی و دەرەكی نەخوازراو، چونكە ڕەهەندی هەر ئاژاوە و خەنجەر لە پشتەوەدان جەستەی یەكڕیزی گەلی كوردستان بریندار دەكات، كە بنەمای مانەوەی كۆمەڵگەی كوردستانە بە ئارامی و سەقامگیری بەرەو بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانمان ..لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت نیگەرانن و، داوا دەكەن لایەنەكان دۆسیەكان تێكەڵ بە یەكدی نەكەن و پەلە لە پێكهێنانی حكوومەتدا بكەن.پارتی بە درووشمی "كوردستانێكی بەهێز" بەشداری لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەماندا كرد و وەك هێزی یەكەم بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش حزبەكانی دیكەوەیە،بەرێز مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.پێویستە لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت، دەبێت دابەشكردنی پۆستەكانیش بەپێی كورسییەكان بێت، ئەو لایەنانەی بەشداریی حكوومەت دەكەن پابەندی ڕێككەوتنەكان بن، نەك لەناو حكوومەت بن و خۆیشیان بە خاوەنی حكوومەتەكە نەزانن.ماوەی زیاتر لە شەشە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت و لایەنەكان نەگەییشتوونەتە ڕێككەوتن، دەبێت هەرچی زووترە بگەنە ڕێككەوتن و دۆسیەكانی كەركووك و بەغدایش تێكەڵ بە كابینەی نۆیەم نەكرێن، چونكە ئەوانە هۆكارن كە پێكهێنانی حكوومەت دوا بكەوێت.بە دڵنییاییەوە كابینەی نۆیەم جیاواز دەبێت لە كابینەكانی دیكە و، بارودۆخی ئابووریی هەرێم باشتر دەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵكیش خۆشتر دەبێت.دوا كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و هەروەها پاساو هێنانەوە ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دروستكردنی كابینەی نۆیەم، هاووڵاتیانی دوودڵ كردووە، چونكە ئەوان چاوەڕوانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانیان خۆشتر بكرێت، چونكە ئەگەر لایەنەكان ڕێك بكەون، ژیانی خەڵك باشتر دەبێت و كار پەیدا دەبێت و جووڵە دەكەوێتە بازاڕەوە. ئێستا كە خەڵك دەنگی بە پارتی داوە، بۆ ئەوە بووە كە پارتی لە رابردوودا خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە و بەرگرییشی لە كوردستان كردووە، ئێستایش دەیەوێت پارتی ئەو بەڵێنانەی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بە خەڵكی داوە، جێبەجێیان بكات، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێزمان هەبێت، پارتی ئەو هێزەیە یەكگرە، پەرتەوازە نیە، خاوەن بڕیارە، بەهەڵوێستە، بەهێزە، ئارام وخۆڕاگرە، بە زەبرە.بوونی كەسایەتی وەك نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئەو هێزەن لە نێو پارتی هەڵقوڵاون، تاشەبەردی بەهێز و خۆڕاگرن لە بەردەم ئەگەر و لافاوەكان و تاقیكراونەتەوە، كە چەندە خۆنەویستانە روبەڕووی سەختیەكان بوونەتەوە.بۆیە دیسان پارتی بە گڕوتینێكی دیكەوە بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێت.





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad