English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ئەمساڵ 500 ملیار دیناری تەرخان كردووە بۆ جوتیاران
2019-04-27 [05:41 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەكو پاڵپشتیەك بۆ بەرهەمی خۆماڵی بڕی 500 ملیار دیناری دیكەی بۆ جووتیاران تەرخانكرد.

وەزارتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند " ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە ئەمساڵ  بڕی 500 ملیار دینار وەكو شایستەی دارایی بۆ جووتیارانی پارێزگاكانی عێراق خەرجبكات ، ئەمەش وەك پاڵپشتیەك بۆ بەرھەمی ناوخۆیی جووتیاران".

وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشكردوە، حكوومەتی عێراق ئەمە بۆ دووەم جارە شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق خەرج بكات و دوای رادەستی گەنمی ئەمساڵیش حكوومەت راستەوخۆ شایستە داراییەكان بۆ جووتیاران خەرج دەكات.

ئەمە لەكاتێدایە حكوومەتی بەغدا پارەی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی خەرج نەكردووە، كە بڕەكەی دەگاتە 500 ملیار دینار.

 





ئەم هەواڵە 11041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad