English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌واڵگری سه‌ربازی: دوو تیرۆرست له‌ نێو ئاواره‌كانی موسڵ ده‌ستگیر كران
2019-04-27 [10:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئاشكرای كرد، دوو تیرۆرست خۆیان له‌ نێو ئاواره‌كانی موسڵ حه‌شار دابوو، ده‌ستگیر كرا.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ له‌ رایگه‌یانراوێكدا، رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی فرقه‌ی 20 و به‌هاوكاری هێزه‌كانی هه‌واڵگری لیوای پیاده‌ی 43 و به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری توانیان دوو تیرۆرست له‌ نێو ئاوه‌ره‌كانی كه‌مپی جه‌دعه‌ی پێنج له‌ موسڵ ده‌ستگیر كران.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوو تیرۆرسته‌ له‌وانه‌ن له‌ كاتی پرۆسه‌ی رزگاركردن به‌ره‌نگاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ردووكیان به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر داواكران، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون.

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربازی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كرا كه‌ له‌ ده‌زگای به‌ناو "حسبه‌" له‌ شاری موسڵ كاری ده‌كرد.

 





ئەم هەواڵە 10504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad