ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه حاكم زاملی سه‌ركرده له‌ناو ره‌وتی سه‌در هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی دا و داوای كرد رێگه له چوونه ناو رێكخراوی داعش بگیرێت و چه‌ك به ئه‌ندامانی نه‌درێت.
له وتارێكدا له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ كه به‌داوه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماده‌یی هه‌بوو و ئاماده‌بوونی زیاتر له هه‌زار كه‌سایه‌تی وڵاتانی جیاجیای جیهان و زیاتر له 35 وه‌زیری به‌رگری به‌ڕێوه‌چوو، حاكم زاملی وتی، عێراق به سه‌رجه‌م پێكهاته و هێزه سه‌ربازییه جیاجیاكانی توانی شكست به‌م رێكخراوه توندڕه‌وه بهێنێت، وتیشی، ئه‌سته‌مه جارێكی دیكه بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
زاملی هۆشداری مه‌ترسی رێكخراوی داعشی بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی و سه‌قامگیری وڵاتانی جیهان دا، روونی كرده‌وه، دروستكراوی ئاژانسه هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كانه تاكو ئه‌جندای دیاریكراوی دانراوی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئامانجی نه‌یاری ئه‌و ئاژانسانه بده‌ن.
زاملی داوای له وڵاتانی جیهان كرد، توندڕه‌وی بنه‌بڕ بكه‌ن و به‌دوای جوڵه‌ی تیرۆرستان بكه‌ون و لێپرسینه‌وه بكه‌ن له‌و وڵاتانه و گروپانه‌ی هاوكاری و شانه‌كانی تیرۆرستان حه‌شار ده‌ده‌ن.
داواشی كرد زۆر پێویسته، رێگا له چوونه ناو ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه بگیرێت و بانگه‌شه‌یان بۆ نه‌كرێت یاخود رێگه له‌ناردنی چه‌ك بۆ ئه‌م رێكخراوه بكرێت.
سۆمه‌ریه‌نیوز
ئەم هەواڵە 10876جار خوێندراوەتەوە |