English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارانی داعش لە چیای حەمرین بارەگا دادەنێن
2019-04-28 [06:21 AM]

ZNA- ھەولێر


چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بارەگا لە زنجیرە چیای حەمرین دەکەنەوە و چوار بارەگایان وێران کرا.

 

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق هێزەکانی پۆلیس لە چیاکەدا بەدوای داعشدا گەڕاون و توانیویانە چوار بارەگایان وێران بکەن و دەستیش بەسەر ژمارەیەک بۆمبدا بگرن.

 

دوای داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، داعش لە زۆربەی ئەو ناوچانە سەری هەڵداوەتەوە و بارەگای کردووەتەوە.

 

میلیشیا و هێزە عێراقییەکان توانای رووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی داعشیان لەو ناوچانە نییە و بەردەوامیش تیرۆریستانی داعش کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.





ئەم هەواڵە 2407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad