English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان وەڵامی نێیمار دەداتەوە
2019-04-28 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی نێیمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حەز دەکات شان بەشانی ھازارد لە یەک یانە یاری بکات، زێەدین زێدانی ڕاھێنەری ڕیال مەدرید لە پەیامێکی ڕاستەوخۆ وەڵامی نێیماری دایەوە.

ڕۆژنامەی ASی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە زێدان سەبارەت بە قسەکانی نێیمار لەسەر یاریکردن لەگەڵ ھازارد لە یەک یانەدا گوتوویەتی ” ریال مەدرید شوێنێکی گونجاوە بۆ ئەوەی خەونەکانی نێیمار جۆنیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی بھێنێتە دی، ھەموو یاریزانەکان دەزانن کە ڕیال مەدرید یانەیەکی زۆر گرنگ و گەورەیە بۆیە حەز دەکەن لێرە یاری بکەن، ئەوە شتێکی ئاساییە، ئێمە چاوەڕێ دەکەین بزانین چی ڕوودەدات”.

ئاشکرایە کە نێیمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتبووی کە حەز دەکات لەگەڵ ھازارد بە یەکەوە لە یەک یانە یاری بکات، ھەروەھا گوتیشی گەر ئەوە ڕووبدات ئەوا بە ھەردووکیان زۆر وێرانکەر دەبن بۆ یانە ڕکابەرەکان، ئەو قسانەش لە میدیاکان وەک پەیامێکی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ ڕیال مەدرید وەسفی لێوەکرا، بەتایبەتی لەگەڵ ھەواڵی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی ھازارد بۆ مێرەنگی لەم ھاوینەدا.


یاریگا





ئەم هەواڵە 11164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad