English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له‌ حكوومه‌تی به‌حرێن كرد به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن بكات
2019-04-28 [12:19 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بە ھۆی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی بەحرێن، خالید بن ئەحمەد ئال خەلیفە بەرامبەر سەرکردەی بزووتنەوەی سەدر، موقتەدا سەدر عێراق داوای لە حکوومەتی بەحرێن کرد بە فەرمی داوای لێبوردن بکات.  

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھاتووە "لێدوانە شەڕەنگێزەکانی وەزیری دەرەوەی بەحرێن زیان بە سەدر، تەنانەت عێراق و سەروەریەکەی دەگەیەنێت. بەتایبەتی گووتەکانی لەبارەی ئەوەی عێراق ملکەچی ئێرانی دراوسێی بووە کە ئەوە بەپێی بنەما دیپلۆماسییەکان جێگەی قبووڵکردن نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە حکوومەتی بەحرێن کراوە بە ھۆی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوە داوای لێبوردن لە عێراق بکات، جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە جێگەی قبووڵکردن نییە ھیچ وڵاتێک عێراق تۆمەتبار بکات بە ملکەچی بۆ وڵاکاتانی دیکە و سەربەخۆیی و سەروەری بکاتە ئامانج.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە عێراق کە چۆکی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش داداوە خاوەنی ئەو ھێزەیە بتوانێت بەرگری لە سەربەخۆیی و ئازادیی خۆی بکات. داواش کراوە ھەمووان سنووری خۆیان بزانن و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە رێگە نادرێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵات بکرێت و کەسایەتییە نیشتمانی و ئایینیەکانی بکرێنە ئامانج.

دوێنێ موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکیدا داوای کردبوو "جەنگ لە بەحرێن، یەمەن و سووریا کۆتایی پێ بێت و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتانە بەپەلە واز لە دەسەڵات بھێنن.





ئەم هەواڵە 6478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad