English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سنووری كەركووك سێ تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر كران
2019-04-28 [12:31 PM]

ZNA-هه‌ولێر



لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سەر بە دەزگای دژە تیرۆری عێراق کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەتووە، تێیدا ھاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨/٤/٢٠١٩، سێ تیرۆریستی سەر بە داعش لە ناوچەی تۆپزاوای سەر بە کەرکووک دەستگیر کران.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستووتە ڕوو، کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان چەندین جار ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییانی بێتاوانیان کردووەتە ئامانجی کردەوە تیرۆریستیەکانیان.

ماوەیەکە بەھۆی ناجێگیربوونی باری ئەمنیی کەرکووک کەلە ئەستۆی ھێزە عێراقییەکان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبییە، جموجۆڵی داعش زیاتر بووە و ناوە بەناوە ھێرش دەکەنە سەر گوند و شارەدێ و ناوچەکانی سەر بەو پاریزگایە.

 

لە سنووری كەركووك سێ تیرۆریستی سەر بە داعش دەستگیر كران





ئەم هەواڵە 3763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad