English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتلە شیعەکانی پەرلەمان بۆ گۆڕینی ٥ وەزیری کابینە هەوڵ‌دەدەن
فەلاح خەفاجی
2019-04-28 [02:59 AM]

ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتیی نەسر رایگەیاندووە، لەگەڵ هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا و رەوتی حیکمە لەسەر گۆڕینی 5 وەزیری کابینەی حکومەت رێککەوتوون.

فەلاح خەفاجی، گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵ هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا و رەوتی حیکمە هەیە.

گوتیشی، پشتیوانی لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکەین، هەروەها لەسەر گۆڕینی 5 وەزیر لەدوای تەواوبوونی کابینەی حکومەت رێککەوتووین.

ناوبراو سەبارەت بە هەڕشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئیران گوتی: هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن، کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.





ئەم هەواڵە 10279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad