English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماوەی ھەفتەیەک مۆڵەت دەدرێتە دوکانەکانی فرۆشتنی ماست
2019-04-28 [03:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە دوای بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارھێنانی سەتڵی ماستی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەکانی تری خواردن لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ھەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکردووە بۆ رێگری کردن لە فرۆشتنی سەتڵی رەنگاو رەنگ, ماوەی  ھەفتەیەکیش وەک دواین مۆڵەت دەدرێتە دوکانەکانی فرۆشتنی ماست و ھەموو مارکێتەکان بۆ پابەندبونیان بە بڕیارەکەوە,

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ نیسانی ٢٠١٩ , لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەنێو بازاڕی شاری سلێمانی ھەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد بۆ رێگری کردن لە فرۆشتنی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و ھەموو جۆرەکانی تری خواردن کە بەپێی بەدواداچونەکانی لیژنەھاوبەشەکان دەرکەوتووە گونجاو نیە بۆ بەکارھێنان و زیان بە تەندروستی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت ,

گۆران قادر سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بۆ رێگری کردن لەو جۆرە سەتڵە زیان بەخشانە لە ھەڵمەتێکی فراوانیان  دەستپێکردووە و ھەموو شوێنەکانی فرۆشتنی ماست و دوکان و مارکێتەکانیان ئاگادار کردووەتەوە  پابەند بن بە بڕیارەکەوە و ماوەی ھەفتەیەکیش وەک دواین مۆڵەت دەدرێتە ھەموو شوێنەکان , دوای ئەو ماوەیە لە ھەر دوکان و مارکێتێکدا سەتڵی رەنگاو رەنگ ببینێت دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە .

پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندبوو بەکارھێنانی سەتڵی زەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەکانی تری خواردن دەبێتە ھۆی کارلێک کردنی ھەندێک مادەی زیان بەخش لەگەڵ ماستەکەدا کە ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە , زۆربەی سەتڵە رەنگاو رەنگەکان لەمەوادی دووبارە بەکارھاتوو دروست دەکرێت کە بەھیچ جۆرێک دروست نیە خواردنی تێیدا ھەڵبگیرێت , سەتڵی سپی سادە بۆ ماست گونجاوە بەکاربھێندرێت و پێویستە لۆگۆیەکی سێ گۆشەی لەسەر بێت و تێیدا ئاماژە بە ژمارە "٢یان٤" کرابێت , لە بارەی جۆرەکانی تری سەتڵ ئەوە خرابووە روو بەکارھێنانی سەتڵەکانی "شوشە و فافۆن و گلی سورەوەکراو" بۆ ماست رێگەپێدراوە و ھیچ گرفتێکی نیە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





ئەم هەواڵە 4027جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad