English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شنگال... دوو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌یه‌ك خانوویان نۆژه‌ن كرده‌وه‌
2019-04-28 [03:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له 25ی نیسانی 2019 ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان UN-Habitat و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP 502 خانووی نیشتەجێبوون و بڕوانامەی نیشتەجێبوونی پێشکەشی خەڵکانی گەڕاوەی ناحیەی شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەواى كرد.

ئەم خانوانە کە کاولکاریی سەختی داگیرکاریی داعشی بەرکەوتبوو، شیاندنەوەیان بۆ کرا وەکو بەشێك لە پڕۆژەیەکی گەورەتر بە کۆمەکیی حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێی بەرنامەی وەڵامدانەوەی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP)ەوە. کۆی 1064 خانوو کاری شیاندنەوەیان بۆ کراوە لە شەنگالدا لەماوەی دوو ساڵدا و 1501 بڕوانامەی نیشتەجێبوونیش دراوە بە یەزیدیە گەڕاوەكان.

 ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی تەکنیکی پشتیوانی کرابوو لەلایەن تۆڕی ئامڕازەکانی زەویی جیهانیی (GLTN) بۆ لەخۆگرتنی بۆچوونێكى کۆمەڵگەيى کە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی گەڕاوە و ئەندامانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری بکەن لە چالاکیەکانی شیاندنەوە و پشت ڕاستکردنەوەی نیشتەجێبوون. 684 ئەندامی کۆمەڵگەی یەزیدی (%44 خانمان) لە پڕۆژەکەدا خرانە سەر کار بۆ هاندانی بەهێزکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەو کۆمەڵگانەی ململانێکان کاری تێکردوون.

خاتوو یوکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی UN-Habitat لە عێراق بە وەكالەت، جەختی کردەوە سەر گرنگیی بەخشینی بڕوانامەی نیشتەجێبوون بە نیشتەجێبووان بۆ یەکەم جار و وتی "داننان بە مافەکانی خانوبەرە و نیشتەجێبووندا بۆ یەزیدیەکان بۆ یەکەمجار لە سەردەمی نوێدا، دەستکەوتێکی ناوازە و بێوێنەیە و ئامڕازێکی پێویستە بۆ برەودان بە گەڕانەوەی زیاتری خەڵكی بۆ ناوچەکە."

باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغداد وتی " ئەڵمانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی سەقامگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکاندا. شیاندنەوەی خانوبەرە، وەکو ئەم پڕۆژەیەی UN habitat لایەنێکی گرنگە. مەرجەکانی تر بۆ گەڕانەوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئاوارە ناوخۆییەکان بەڕێوەبردنێکی کارگێڕیی و گوزەرانێکی پتەو و ئاسایش لە خۆ دەگرێت."

بەڕێز زوبەیر مورشید، بەڕێوەبەری بەرنامە بە وەكالەت بۆ بەرنامەی ICRRP سەر بە UNDP ی عێراق، جەختی لەسەر ئەم وتەیە کردەوە و وتی "کاولکاریی کۆمەڵگەکان بە تایبەتی خانوبەرە، بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم ئەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان بڕیار بدەن ئایا دەتوانن یان دەبێت بگەڕێنەوە گوند و شارەکانیان یان نا. ئەم هاوبەشییە لەگەڵ UN-Habitat تەنها نەبۆتە ئەنجامدانی شیاندنەوەی خانوبەرە، بەڵکو یارمەتیدەر بووە لە بنیادنانەوەی هەستی کۆمەڵگە لەڕێی ڕێخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی 13302 یەزیدی و بەشداریپێکردنی سەدان کەسی تر لە خودی پرۆسەی شیاندنەوەکەدا."





ئەم هەواڵە 4744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad