English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژه‌نه‌ڕاڵ مەک کێنزی: ئەمەریکا له‌گه‌ڵ دۆستانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران یه‌كگرتووه‌
2019-04-28 [03:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ شه‌ممه‌ بەرپرسی فەرماندەری ناوەندی لەشکری ئەمەریکا، ژێنراڵ کەنێت مەککێنزی رایگه‌یاند، ئەمەریکا مسۆگەری دەکات هەموو سەرچاوەکانی پێویستی هەبێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری هەر کردەوەیەکی مەترسیداری ئێران بێته‌وه‌.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سکای نیوزی عەڕەبی گوتەی ئەو ژێنڕالە دێنێتەوە کە ئێمە لە گەڵ دۆستان و هاوپەیمانانی خۆمان لە ناوچەکە لە پەیوەندیداین تا دڵنیابین و لە بەرامبەر هەڕەشەکەدا یەکگرتووین.

هەروەها گوتوویەتی، ئێمە مسۆگەری دەکەین کە کاریگەرانە وەڵام بدەینەوە.

به‌رپرسانی ئێران و بەرپرسانی سه‌ربازی ئەو وڵاتە هەڕەشە دەکەن کە ئەگەر واشنتۆن پێشی ناردنەدەرەوەی نەوتی ئێران بگرێت ئەوانیش ده‌بنه‌ رێگر له‌به‌رده‌م هاتوچۆی تانکه‌رەکانی نەوتی وڵاتانی کەنداو.

پێشتر شەمە، ئاژانسی تەسنیم لە ئێران رایگه‌یاند، سوپای پاسداران لە کردارێکدا بە سەر کەشتیه‌کی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا لە کەنداودا فڕێوە.

ئەو ئاژانسە چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە پێده‌چوو وێنه‌ی کەشتێکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا گیرابێت بەڵام ڕێکەوتەکەی ڕوون نەبوو.

ئەو ژه‌نه‌راڵه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، زۆر بە پارێزەوە سەربازانی ئەمەریکا لە سوریادا کەم دەکەنەوە، "لە درێژخایەندا، ئێمە سەربازانمان لە سوریادا کەم دەکەینەوە. ئێمە ئەوە دەزانین؛ ئەوە بابەتێکە کە بە وشیارییەوە چاوی لێدەکەین لە دەمێکدا بەرەوپێش دەچین."

روونیشی كرده‌وه‌، "ئەمەریکا بە جەختکردن لە سەر کرداری بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسم مانەوەی لە عێراقدا درێژخایەن دەبێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 5629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad