English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری درەوەی ئێران: لە رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی دەكشێینەوە
وەزیری درەوەی ئێران
2019-04-28 [04:03 AM]

ZNA - هەولێر


محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ: لە وەڵامی سزاکانی ئەمریکا چەند بژاردەیەکمان لەبەردەستە یەکێک لەوانە کشانەوەیە لە رێککەوتنی نەھێشتنی چەکی ئەتۆم.

وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنە لە بریارەکانی ئەمریکا بەرانبەر وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێ: ئێران بۆ وەڵامدانەوەی واشنتن چەند بژاردەیەکی لەبەردەستە و یەکێک لەو بژاردانە دەرچوون لە رێککەوتنی رێگری کردنە لە چەکی ئەتۆمییە.

پێشتریش زەریف ھۆشداریی دابوو ئەگەر ئەمریکا رێگە بە ھەناردەکردنی نەوتی ئێران نەدات دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەند بریارێکی لە دژی ئێرانداوە، لەوانە کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی و سەپاندنی سزا بە سەر تاران و ئەو وڵاتانەیە کە بازرگانی بە نەوتی ئێرانەوە دەکەن.

دوایین بریاری ئەمریکا دژ بە ئێران، ناساندنی سوپای پاسدران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستییە.





ئەم هەواڵە 5599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad