English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ... سه‌دان مامۆستای زانکۆ داوایه‌ك له‌ فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران دەکەن
2019-04-28 [05:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


400 مامۆستا و پسپۆڕی زانکۆکانی ئێران لە نامەیێکدا داوایان لە لە ژنەڕاڵ سەلامی فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران کردووە بە میتۆدی مۆدێڕنی عالەمی بە هەیکەلییەتی سوپای پاسداراندا بچێتەوە و بە یارمەتیی خاوەنبیران، نژیارڤانی و ئەندازیاریی هەیکەلییەتی سوپا بکات و نەخشەڕێگای نوێی سوپای پاسداران دابڕژێت.

ئه‌و مامۆستایانه‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌، لە 40 ساڵی دووهەمی تەمەنی شۆڕشی گەلانی ئێراندا فاکتەرەکانی نژیارڤانیی سوپای پاسداران خوێندنەوەی نوێی بۆ بکرێت و بە میتۆدی نوێی عالەمی نەخشەڕێگای داهاتووی ئەو هێزە فەرمییەی ئێران دیاری بکرێت.

لە نامەکەی ئەو 400 مامۆستایەدا ئاماژە بە چوار خاڵ کراوە:

یەکەم لێهاتوویی و پسپۆڕیی ژنەراڵ سەلامی وەکوو مامۆستایێکی زانستە سەربازییەکان.

دووهەم زەروورەتی داهێنانی "مەکتەبی ئەمنیی باڵای ئێران" لە دەیەی پێنجەمی تەمەنی شۆڕشی گەلانی ئێراندا.

سێهەم هەڵبژێردرانی ژنەڕاڵ سەلامی وەکوو فەرماندەی سوپای پاسداران هاوکات بووە لەگەڵ شکستهێنانی سیاسەتەکانی واشەنتن لە دەرەوە و ناوەوەی ئەمریکا.

چوارەم بەرزبوونەوەی پێگەی سوپای پاسداران لە دڵی جەماوەری ئێران ئەوەش بە هۆی شەڕی دژبە تیرۆر و سەرکەوتنەکانی سوپا لە بەرپەرچدانەوەی تیرۆر.

لە نامەکەدا پێشبینیی ئەوەش کراوە تا 21 ساڵی داهاتوو ڕژێمی زایۆنی دەڕووخێت و بەم پێوەرانەش داوایان لە فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران کردووە نەخشەڕێگایێکی مۆدێڕن بۆ هەیکەلییەتی سوپا دیاری بکات کە لەگەڵ هەندەسەی نوێی دەسەڵات لە داهاتوودا بگونجێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad