English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی نەخۆشی گورچیلە
2019-04-25 [10:52 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هەستکردن بە ماندوێتی و تێکچوونی ڕەنگی پێست لەو نیشانانەن کە دەریدەخەن گورچیلەکانت گرفتی تەندروستییان هەیە و پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە هەواڵێکدا چەند نیشانەیەکی خستووەتەڕوو کە دەریدەخەن گورچیلەکان گرفتی تەندروستییان هەیە، ئەوانیش بریتین لە:

١. دروستبوونی هەستیاری و وشکبوونەوەی پێست.

٢. بە بەردەوامی هەستکردن بە سەرما ئەگەرچی پلەی گەرماش ئاسایی بێت.

٣. دروستبوونی بۆنی ناخۆش لە دەمدا.

٤. ئاوسانی قاچ و چاو.

٥. تێکچوونی لێدانەکانی دڵ.

٦. دروستبوونی ئازار لە ماسولکەکانی پشت و قاچدا.

٧. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و دروستبوونی ژانەسەر.

٨. بە بەردەوامی هەستکردن بە ماندوێتی.

٩. کەمبوونەوەی میزکردن و زەردبوونی ڕەنگی میز، یاخود بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا.
 

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پزیشکانی شارەزا تایبەت بە نەخۆشییەکانی گورچیلە ڕایدەگەیەنن، ئەو کەسانەی کە ئەگەری هەیە زیاتر ڕووبەڕووی تێکچوونی تەندروستی گورچیلە ببنەوە ئەمانەن:

- ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی شەکرەیان هەیە.

- ئەو کەسانەی کێشەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.

- ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی دڵیان هەیە.

- ئەو کەسانەی کەسە نزیکەکانیان کێشەی گورچیلەیان هەیە، واتە هۆکارەکە بۆماوەیی بێت.

- کەسانی جگەرەکێش و ئەو کەسانەی کە قەڵەون.

- ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٦٠ ساڵەوەیە.





ئەم هەواڵە 9217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad