English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ نەمانی ئازاری گەدە ئەم ڕێگایانە پەیڕەو بکە
2019-04-25 [01:40 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بەشێک لە خەڵکی بەهۆی خراپی شێوازی ژیان و خراپی جۆری ژەمەکانی خواردن بە دەست ئازاری گەدەوە دەناڵێنن، بەڵام دەتوانن بە گرنگیدان بە جۆرەکانی خواردن و گۆڕینی شێوازی ژیانیان خۆیان لە ئازاری گەدە بەدوربگرن.

ماڵپەڕی " MONLA Hospital" لە بابەتێکدا حەوت ڕێگەی خستووەتەڕوو بەمەبەستی نەمانی ئازاری گەدە، ئەوانیش:

١. ڕۆژانە ژەمەکانی خواردن بکرێت بە پێنج سوکە ژەم.

٢. دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان کە هۆکارن بۆ ئاوسان و دروستبونی غازات.

٣. دورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازاری گەدە وەکو ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر بەهاراتی تێدایە و خواردنە چەورەکان.

٤. دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش نوستن خۆراک بخورێت.

٥. ڕێژەی خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژدا زیادبکرێت.

٦. بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە پێویستە کێشی لەشیان دابەزێنن.

٧. دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان.





ئەم هەواڵە 9565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad