English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەركوك... ئۆپەراسیۆنێك دژی داعش بەڕێوەدەچێت
2019-04-29 [07:31 AM]

​ZNA – هەولێر


پۆلیس و هێزەكانی دژەتیرۆر بەهەماهەنگی حەشدی شەعبی، لەكەركوك ئۆپەراسیۆنێكیان دەست پێكردووە بۆ لەناو بردنی پاشماوەكانی داعش.

بە پێی زانیاریەکان لە رۆژی یەك شەممەوە ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و لە چوار میحوەرەوە ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی لەناوبردن و دەستگیرکردنی چەکدارانی داعش لەو ناوچانەدا بەتایبەت چیای حەمرین.

لەهەمان كاتدا بە هەماهەنگی دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکانی دیالە و سەڵاحەدینیش دەگرێتەوە بۆ نەهێشتنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکەدا.

پۆلیسی فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا دوێنێ شەش چەکداری داعش کوژراون و هێزەکانی فرۆکەوانیش بەردەوام هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی دەکەن لە دۆزینەوەی چەکدارەکان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە والی حەمرینی ڕێکخراوی داعش  و سێ چەكداریتر بکوژن.

 





ئەم هەواڵە 4720جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad