English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگاکانی نەمانی هەوکردنی لەوزەتێن و قوڕگ
2019-04-29 [11:37 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هەوکردنی لەوزەتێن و قوڕگ زۆرکات بەهۆی سەرما و خواردنی ساردەمەنییەکانەوە دروستدەبێت و، دەبێتەهۆی ئاوسانی لەوزەتێنەکان و بوونی ئازارێکی توند، بەتایبەت لە وەرزی زستاندا هەوکردنەکە زیاتر دەبێت، دەتوانرێت بە کۆمەڵێک ڕێگە هەوکردنەکە نەهێڵرێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێگە دەکات بۆ نەمانی هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێن، کە زۆرکات بەهۆی سەرما و ڤایرۆسەوە ڕوودەدات:

- وەرگرتنی پشوویەکی تەواو بە لەش و مێشک.

- باشترین جۆری دەرمان لە هەندێک کاتدا کە ئازارەکەی زۆربیت بخورێت "پاراسیتامۆڵ و ئیبۆپڕۆفین"ە.

- غەرغەرەکردن لەڕێگەی بەکارهێنانی ئاوی گەرم و خوێ "خوێیاو،" بەڵام بۆ منداڵ ئەم ڕێگەیە گونجاو نییە.

- دوورکەوتنەوە لە زۆر بەکارهێنانی دەرمان، کە بەرگریی لەش لاوازدەکات و ڤایرۆسەکە لەناونابات.

- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و، بۆنی دوکەڵی جگەرە نەچێت بەسەر کەسەکەدا.

- بەهێزکردنی بەرگریی لەش بەهۆی هاوسەنگکردنی جۆرەکانی خۆراک، کە دەوڵەمەندبێت بە ڤیتامین و کانزاکان.

- سەردانکردنی پزیشک، ئەویش لەکاتی توندبوونی نەخۆشییەکەدا.





ئەم هەواڵە 6391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad