English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سێ وڵاتی ئه‌وروپی ده‌كات
2019-04-29 [11:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩/٤/٢٠١٩ نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند: "رۆژی سێشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ھۆڵەندا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەکات".

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ھۆڵەندا دەستپێدەکات و دواتریش دەچێتە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە".

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: "دیارترین ئەو پرسانەی عادل عەبدولمەھدی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە باسیان دەکات، پەیوەستە بە گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ عێراق و بونیادنانەوەی ناوچە رزگارکراوەکان".





ئەم هەواڵە 1756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad