English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد
2019-04-29 [11:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر کەسێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبارە بە فێڵ کردن لە چەند کچێک و ٢٠ ھەزار دۆلاریشی لە چەند کچ و کوڕێک ستاندووە.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، رایگەیاند: "کەسێک کە شۆفێرە و ھاتووچۆی بە قوتابیانی کچ کردووە، پاش ئەوەی بە ھەندێک کوڕیان دەناسێنێ بڕێک پارەی دەست کەوتووە، دوای جێبەجێکردنی پلانەکەی ھەڕەشەی لە شۆفێرەکە کردووە ئەگەر پارەی پێنەدات باوکی کچەکان لە پەیوەندی نێوانیان ئاگادار دەکاتەوە، ئەمەش وایکردووە کە بە چەند قۆناخێک پارەیان لێوەربگرێت، کۆی ئەو پارەی لە کوڕ و کچەکانی وەریگرتووە دەکاتە ٢٠ ھەزار دۆلار".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر روونیکردەوە: "ئەو کچانەی فێڵیان لێکراوە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمترە و بەھۆی ھاتووچۆیان بۆ قوتابخانە ئەو کوڕەیان ناسیووە".


کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 2374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad