English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان و ترامپ گروپێكی كاریان سه‌باره‌ت به‌ پرسی مووشه‌كی ئێس 400 پێكهێنا
2019-04-29 [04:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆعان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجان دا، هه‌ردوولا تاوتوێی پێكهێنانی گروپێكی كاری هاوبه‌شیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی روسی ئێس 400 بكه‌ن.

سه‌رۆكایه‌تی توركیا وتیشی، " سه‌رۆكمان پێشنیاری گروپێكی كاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 ی به‌رگری روسی بكه‌ن."

پێشتر واشنتۆن رایگه‌یاند، سیسته‌می ئێس 400 مه‌ترسی له‌سه‌ر فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 دروست ده‌كات، ئه‌نقه‌ره‌ش رایگه‌یاند، ئه‌و گروپی كاره‌ كار له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌سه‌ر فرۆكه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هه‌ینی رابردوو وتی، واشنتۆن وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad