English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتەرێکی عێراقی: حەلبووسی نێوەندگیریی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات
2019-04-29 [05:30 AM]

ZNA - هەولێر


سەرکردەیەکی هاوپەیمانێتیی میحوەری وەتەنی رایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەنێوان ئێران و ئەمریکا نێوەندگیری دەکات.

عەبدوڵڵا خەربیت، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی میحوەری وەتەنی و نزیک لە سەرۆکی پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەردانەکانی دوایدا بۆ واشنتن نامەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی بۆ ئەمریکییەکان بردووە و بە پێچەوانەوەش نامەی ئەوانی بۆ ئێرانییەکان هێناوە.

بەگوتەی ئەم پەرلەمانتەرە سوننەیە، ئێران و ئەمریکا متمانەیان بە حەلبووسی هەیە و خۆشحاڵن بە نێوەندگیریکردنی. ئاماژەی بەوەشدا، عێراق نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.

پێشتر رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی بڵاویکردبووەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاری نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.





ئەم هەواڵە 6139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad