English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێک لەسەر نامەیەکی مۆبایل دەکوژرێت 
2019-04-29 [06:16 AM]

ZNA- ھەولێر 




ناز، رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بە ماکسییەکەی بەرییەوە بردرایە دەرەوەی ھەولێر و لە ناوچەی زرارەتی بە دەستی کەسوکارەکەی ژیانی لێ سەندرایەوە. ناز کە ناوی خوازراوی ئافرەتێکە و دایکی دوو منداڵە، لەلایەن ناسیاوێکی خۆیانەوە نامەیەکی مۆبایلی بۆ ھاتبوو، دوای ئاشکرابوونی نامەکە، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژرا. 

(ر.س)، تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان کە نامەکەی بۆ ناز ناردبوو، کاتێک ھەواڵی کوشتنی نازی  پێدەگات، بە گوللـەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ. پرسەی (ر) زۆر بێدەنگ بوو، وەک ئەو پرسانە نەبوو کە دەنگی قیژە و لەخۆدانی ژن لە دوورەوە دێت. کاتێک داوامان لە خێزانەکەی کرد باسی رووداوەکە بکەن، تەنیا گوتیان "بەردێکمان لەسەر داناوە و ئێوەش وازبێنن"، بەڵام کەسێکی ئاگادار لە رووداوەکە گوتی: "(ر) پەیوەندی لەگەڵ ئەو ژنەی خزمیان ھەبوو، ناز ھەرچەندە ھاوژین و دوو منداڵیشی ھەبوو، بەڵام لەگەڵ (ر) یەکدییان خۆشدەویست".

بەڵام کەسوکاری ناز بێئاگایی خۆیان لە رووداوەکە نیشاندا. یەکێک لە کەسە نزیکەکانیان گوتی: "ناز مێرد و دوو منداڵی ھەبوو، من لە دەوام بووم کاتێک ھاتمەوە گوتیان کوژراوە".

بنەماڵەی ھەردوولا ئامادەنین لەسەر ئەو رووداوە قسە بکەن، کەسوکاری (ر) سکاڵایان نییە و ھیچ کەسێکیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر نەکراوە، کەسوکاری نازیش بێدەنگییان ھەڵبژاردووە. بەپێی زانیارییەکانی  ئەوان لە نێو خۆیاندا رێککەوتوون کە بێدەنگی لە رووداوەکە بکەن.

لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئەمە دووەم حاڵەتی کوشتنی ئافرەتانە لە ھەولێر روودەدات، لە چەند رۆژی رابردوودا ئافرەتێکی دیکەش لە دەرەوەی شاری ھەولێر دۆزرایەوە کە بە لەچکەکەی خۆی، خنکێنرابوو.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، لە چوار مانگی رابردوودا ١٢ حاڵەتی ژنکوشتن تۆمارکراون، پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت زۆرترین حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان لەسەر شەرەف بووە. 

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، ساڵی رابردوو ٤٦ حاڵەتی کوشتنی ژنان لە ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ١٠ حاڵەتی ژنکوشتن تۆمار کراوە. 

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو





ئەم هەواڵە 5989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad