English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو نەخۆشیانە کامانەن کە بەهۆی خواردنی  شیرینیەوە توشیان دەبین
2019-04-30 [10:10 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار ئاره‌زووى خواردنى شیرینیت هه‌بێت، به‌ڵام زیانى هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خۆراكه‌ شیرینه‌كان وه‌كو ژه‌مێكى سه‌ره‌كى دابنرێت و به‌رده‌وام بخورێت، ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ شه‌كر و كاربۆهیدرات ده‌توانن چه‌ندان مه‌ترسى له‌سه‌ر له‌ش دروست بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئاڵووده‌ى خواردنى شه‌كریت ئه‌وه‌ پێویسته‌ زیانه‌كانى بزانیت كه‌ چه‌ندان زیانى جۆراوجۆرى هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستى له‌ش.

یه‌كه‌م: زیادبوونى كێش، وه‌كو هه‌موومان ده‌زانین كه‌ خواردنى شیرینى هۆكارێكه‌ بۆ زیادبوونى چه‌ورى ورگ و كه‌مه‌ر، چونكه‌ برێكى زۆر كالۆرى له‌ شه‌كردا هه‌یه‌ ئه‌م كالۆریه‌ هۆكارێكه‌ بۆ زیاد بوونى كێش، هه‌روه‌ها هۆكارێكه‌ بۆ تێكدانى شێوه‌ى نمونه‌ى له‌ش و چه‌ندان نه‌خۆشى به‌هۆى زیادبوونى كێشه‌وه‌ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئالووده‌ى خواردنى شیرینى و شه‌كرن.

دووه‌م: نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، وه‌كو هه‌موومان ده‌زانین خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ورى و كۆڵیسترۆڵ هۆكارێكن بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنى شه‌كر مه‌ترسى نه‌خۆشییه‌كه‌ زیاتر ده‌كات، به‌پێى توێژینه‌وه‌ى پزیشكى كه‌ ده‌ڵێت هه‌وكردن هۆكارى سه‌ره‌كییه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ وه‌ لێره‌دا شه‌كر ده‌توانێت ببێته‌ هۆكارێك بۆ هه‌وكردن و خراپتركردنى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ.

سێیه‌م: خه‌مۆكى، وه‌كو ئاشكرایه‌ زۆر خواردنى شه‌كر و شیرینى ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى هه‌ستى دڵخۆشى، به‌ڵام به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنى شه‌كر ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ خه‌مۆكى له‌ داهاتوودا.

چواره‌م: هه‌وكردن، پسپۆرانى پزیشكى ده‌ڵێن ئه‌و هه‌وكردنه‌ نه‌ك ته‌نیا كار له‌ دڵ و مێشك ده‌كات، به‌ڵكو سیسته‌مى به‌رگرى تێكده‌شكێنێت، بۆیه‌ خواردنى شه‌كر به‌رێژه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته‌ هۆى بێهێزكردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش. بۆیه‌ زیاتر تووشى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ڵامه‌ت و كۆكه‌ هه‌وكردنى به‌كتریایى و ڤایرۆس ده‌بێته‌وه‌ به‌بێ هیچ هۆكارێك.

پێنجه‌م: شێرپه‌نجه‌، یه‌كێكى تر له‌ زیانه‌كانى هه‌وكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ شێرپه‌نجه‌. ئاره‌زووكردنى شیرینى به‌بێ كۆنترۆڵ كردن ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ دروستبوونى كێشى زیاد و قه‌ڵه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.





ئەم هەواڵە 9637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad