English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەرەبوکردنەوەی بەشداربووانی خانووی گوندی کۆری بە پارە و پارچە زەویەك دەبێت
2019-04-30 [07:49 AM]

​ZNA – هەولێر


 

ئەو چوار هەزار و 90 بەشداربووەی کە خانووی گوندی کۆریان بۆدەرچووبوو، بەڵام پێیان نەدراوە قەرەبوو دەکرێنەو. زیانلێکەوتووان ئەو پارەی کە دابوویان بە کۆمپانیا بۆ دروستکردنی خانووەکان کە بریتیە لە 7 هەزار دۆلار حکوومەت پارەکەیان بۆ دەگەرێنێتەوەو پارچە زەویەکی 250 مەتریشیان پێ دەدات.

پێشتووتر هەزار خانوو لەوخانوانە دروستکران و دابەشکران، بەڵام ئەو 5 هەزار و 90 کەسە وێرای ئەوەی قیستی یەکەمی پارەکانیان داوە بەڵام 5 ساڵە چاوەڕوان دەکەن، بەپێی گرێبەستەکە پێویستبوو ساڵی 2016 تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پڕۆژەکە دواکەوت و حکوومەتیش نەیتوانی 165 ملیۆن دۆلار بداتە وەبەرهێنەرکە بۆ تەواوکردنی.

تاهیر عەبدوڵا جێگری پارێزگاری هەولێر بە باسی گوت: "بەڵێن بەو کەسانە دراوە کە پارەیان داوە و خانووی کۆریان وەرنەگرتووە، پارەکەیان پێ بدرێتەوە و بە پێدانی پارچەزەویەکیش قەرەبو بکرێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نوسراوی فەرمی ماوە بۆی دەربکرێت".

ئەو روونی کردەوە، پێدانی زەوی بەو کەسانە پەیوەندی بە پارێزگاوە نیە، بەڵکو پەیوەندی بە شارەوانی هەیە.

نەبەز مەحیەدین ، بەرێوبەری گشتی شارەوانیەکانی هەولێر بە هەمان سەرچاوەی گوت، بۆ بابەتی دابینکردنی پارچەزەوی بۆ زیانلێکەوتووانی خانووی کۆری چاوەڕوانی نوسراوی فەرمی دەکەین، دەشڵێت "بە شێوەی زارەکی زانیومانە بە پارچە زەویەک قەرەبوی ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە خانووی کۆریان بۆ دەرنەچووە، بەڵام بە فەرمی هیچمان بۆ نەهاتووە و چاوەڕوانی نوسراوی فەرمی دەکەین".

بەپێی نوسراوێکی دەستەی وەبەرهێنان تەنها گرێبەست لەگەڵ هەزار و 214 خاوەن یەکەی کۆری دەکرێت ، ئەوانی تر گرێبەستیان لەگەڵدا ناکرێت و پارەکەیان پێ دەدرێتەوە.  

نرخی گشتی خانوە کۆریەکان، 39هەزار و 500 دۆلارە و بەشێوەی قیست ئەو پارەیە وەردەگیرێت.





ئەم هەواڵە 5239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad