English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ھوداپار دەکات
2019-04-30 [12:55 PM]

ZNA- ھەولێر 




ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی ٤ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ھوداپار بە سەرۆکایەتیی ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی ھوداپار و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی شورای ناوەندیی ئەو حزبە کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆک بارزانیان کرد بۆ ڕەخساندنی دیدارەکە و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆک بارزانی ھەبوو لە بەرگریکردن و ھەوڵدانی بۆ مافەکانی گەلی کوردستان.

ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی تورکیا و بار و گوزەرانی گەلی کورد لەو وڵاتە و ھەروەھا دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان تاوتوێ کرا و شاندی میوان کورتەیەکیان لە کار و چالاکی و ئامانجە سیاسییەکانی حزبەکەیان بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە خەباتی سیاسی و ئاشتیانەی گەلی کورد بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی کرایەوە و ھەردوولایش لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان ھاوڕا بوون.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad