English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارەبای عێراق لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانی رێك دەخرێتەوە
2019-05-01 [06:54 AM]

ZNA – هەولێر


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه‌ رایگه‌یاند: "كۆمپانیای سیمینس" شایسته‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ زۆربه‌ی داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی گرێبه‌ستی پرۆژه‌یه‌ك به‌ بڕی 14 ملیار دۆلار، بباته‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ ژێرخانی كاره‌بای عێراق رێك و تۆكمه‌ بكاته‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گووتی: "گرووپی ئه‌ندازه‌یی ئه‌ڵمانی" ده‌رفه‌تێكی نوێیان له‌ به‌رده‌مدایه‌ زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی پرۆژه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌و كاری تێدا بكه‌ن".

كۆمپانیای "سیمینس"ـی ئه‌ڵمانی لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: "به‌كرده‌یی سێ گرێبه‌ستیان به‌ به‌های 700 ملیۆن دۆلار واژۆ كردووه‌، یه‌كێكیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه‌ كه‌ به‌ غاز و به‌ توانی 500 مێگاوات كار ده‌كات. یه‌كێكی دیكه‌شیان پێشخستنی 40 تۆڕباینی غازه‌. سێیه‌میش چاككردنه‌وه‌ و پێكه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌یان وێستگه‌ی به‌هێزكردن و محاویلاتی سه‌رانسه‌ری عێراقه‌".

له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌شدا، كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ به‌ڵێنیداوه‌، نۆڕینگه‌یه‌كی پزیشكی و پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ بڕی 60 ملیۆن دۆلار ببه‌خشێته‌ زانكۆكانی عێراق و مه‌شق و راهێنان به‌ 1000 عێراقی بكه‌ن.

هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ رێگایه‌ك واژۆ كراوه‌ له‌ نێوان جۆ كایسر، سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمینس و لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌بای عێراق بۆ بونیادنانی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و پێشخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با و فراوانكردنی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با.

 





ئەم هەواڵە 6391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad