English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەسرە هەڕەشە لەحكومەت دەكات مۆڵەتی یەك هەفتەش دەدات بۆ داواكارییەكانی
2019-05-01 [08:08 AM]

ZNA – هەولێر


ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت دەداتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كە کەیسی بە هەرێمبوونی بەسرە بنێرێتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواکەیان پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدڕالی.

سەباح بەزونی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە بە باسی راگەیاند ، ئەنجومەنەکەی داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کەیسی بە هەرێمبوونی بەسرە بنێرێتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

بەزونی گوتیشی، ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتیان بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوە بۆ ناردنی کەیسەکە بۆ کۆمسیۆن و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی داواکەیان پەنا دەبەنە بەر دادگای فیدڕالی.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکوومەت نایەوێ مافە دەستوورییەکانی بەسرە دابین بکات.

پارێزگای بەسرە، کە کەوتووەتە باشووری عێراق و بە شادەماری ئابووریی ئەو وڵاتە دادەندرێ، لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و دانیشتووانەکەی تەنانەت لە ئاوی خواردنەوە بێ بەشن، بۆیە چەند ساڵێکە هەوڵی راگەیاندنی هەرێمی بەسرە دەدەن.

بەپێی ماددەی 119ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەموو پارێزگاکانی عێراق مافی داواکردنی بوون بە هەرێمیان هەیە، بەو مەرجەی یەک لە دەی دەنگدەرانی پارێزگاکە یان یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، داوای بوون بە هەرێم بکەن.

 





ئەم هەواڵە 10930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad