English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بۆند لەگەڵ یاریزانێکی بەتوانا مۆر دەکات 
2019-05-01 [10:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیکبووتەوە لە گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لەیاریزانە بەتواناکانی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی، یانەی بەرشەلۆنە لەماوە گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ یاریزان خوانا ماتا یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی مانشستەر یونایتد مۆردەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لەم ھاوینە بۆندی ماتا لەگەڵ یانەی مانشستەر یونایتد کۆتایی پێدێت و یانەکەش بۆندەکەی نوێ ناکاتەوە لەبەر ئەمە ئەم یاریزانە بەشێوەی گرێبەستی سەربەست روو لە یانەی کەتەلۆنی دەکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە یەک مەرجی بۆ خوان ماتا ھەیە ئەویش کەمکردنەوە مووچەکەیەتی کە ئێستا لە یانەی مان یونایتد وەریدەگرێت، ئەگەر نا لەسەر زۆربەی خاڵەکانی دیکە رێککەوتوون. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10792جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad