English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست بە خەرجکردنەوەی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت 
2019-05-01 [10:53 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەفتەی داھاتوو ژمارەیەک وەزارەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان میکانزمێک بۆ سوودمەندانی تۆڕی چاودێریی خێزان دیاری دەکەن، بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش ئاشکرای کرد،رەزامەندییان بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێریی خێزان وەرگرتووە.

 فوئاد سدیق بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی  رایگەیاند: "وەزارەت نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە  لەبارەی دەستپێکردنەوەی مووچەی چاودێریی خێزان لە ھەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەرنامەیەکی رێکوپێکی لەو بارەیەوە ھەیە و ژمارەیەک وەزارەتیش تێدا بەشدارن، بەڵام لە وەزارەتی کارەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت". 

دەشڵێت: ھەفتەی داھاتوو بە فەرمی دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێریی خێزان، ئێمە رەزامەندیمان وەرگرتووە بۆ گێڕانەوەی مووچەی چاودێریی خێزان و میکانزمێک دانراوە. 
ھەروەھا گوتیشی : ئەمجارە ھەندێ رێوشوێن دەگرینە بەر و لە رۆژانی داھاتوو دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی میکانیزمەکە دیاری بکرێت، تا بتوانین مووچەکە بگێڕینەوە بۆ ئەوانەی پێویستن".


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 9292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad