English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ليستی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرتریان داهاتیان له‌ چه‌ك خه‌رج كردوه‌، سعودیه‌ له‌سه‌رتای لیسته‌كه‌ دایه‌
2019-05-01 [10:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌پێی ئامارێكی نوێی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی ستۆكهۆڵم بۆ توێژینه‌وه‌كانی ئاشتی، قه‌باره‌ی تێچووی خه‌رجی جیهانی له‌ كڕینی چه‌ك له‌ 2018 بۆ یه‌ك تریلیۆن و 822 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌وه‌، واته‌ به‌ رێژه‌ی 2.6 له‌ سه‌د به‌به‌راورد به‌ ساڵی 2017.

ئه‌و وڵاتانه‌ی ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه‌ له‌ خه‌رجكردنی داهات له‌ به‌رهه‌می چه‌ك، ئه‌مه‌ریكا، چین، سعودیه‌، هیندستان و فه‌ره‌نسا، كۆی گشتی خه‌رجی ئه‌م پێنج وڵاته‌ 60% خه‌رجی هه‌موو جیهان پێك ده‌هێنێت.

قه‌باره‌ی تێچووی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ك به‌ رێژه‌ی 4.6%% به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشته‌ 649 ملیار دۆلار له‌ ساڵی 2018.

به‌ڵام چین دووه‌م وڵاته‌ كه‌ داهاتی له‌ چه‌ك خه‌رج كردوه‌، قه‌باره‌ی تێچووه‌كه‌ بۆ 5% به‌رز بوووه‌ته‌وه‌، گه‌ یشته‌ 250 ملیار دۆلار له‌ 2018.

 





ئەم هەواڵە 5449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad