English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.بەشیر دووپات لەسەر هێنانەدی مافی كرێكاران دەكاتەوە
2019-05-01 [11:18 AM]

ZNA- هەولێر


بەبۆنەی جەژنی كرێكارانی جیهانەوە، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشكەشی چینی كرێكاران كرد لە عیراق و رێزی خۆی بۆ ئەم چینە تێكۆشەوە دووپاتكردەوە و ستایشی رۆڵ و خەباتی كرێكارانی كرد لە بونیادنان و پێشكەوتنی ئەم وڵاتە و بۆ دابینكردنی ژێانێكی پڕ لە ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی.

د.بەشیر داوای لە حكومەتی فیدراڵ كرد گرنگیەكی زۆر بەم چینە بدات و كار بۆ بەهێزتركردنی رۆڵیان بكات لە بواری ئاوەدانكردنەوەی وڵات و ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران كار بۆ داڕشتنی یاسای پێویست دەكات بۆ زامنكردنی مافی كرێكاران و دابینكردنی ژێانێكی شایستە و باشتركردنی باری ئابوریان، ئەوەشی خستەڕوو یادكردنەوەی ئەم جەژنە ڕەنگدانەوەی بڕوایی بەتینی ئەم وڵاتەیە بۆ گرنگی و پێگەی دەستی كار لە كۆمەڵگادا.

هاوكات بەڕێزیان داوای لە سەندیكاكانی كرێكاران كرد كاری بەردەوام بكەن بۆ باشتركردنی ڕەوشی بەرهەمهێنان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم و پێشخستنی پەیوەندی پیشەیی و داواشی لەلایەنە حكومیەكان كرد دەرفەتی كار دابین بكەن بۆ نەهێشتنی بێكاری و دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی و بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم چینە چونكە ئەوان وزەیەكی راستەقینەی مرۆیین و بە پاڵپشتی ئەم چینە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی دێتە دی و بەرقەرار دەبێت.

بەرەو هێنانەدی زیاتری پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و جەژنی هەموو كرێكارانی عیراق وجیهان پیرۆز بێت
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1ی ئایار 2019 
جەژنی كرێكارانی جیهان





ئەم هەواڵە 10276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad