English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش لە بارەی کاسیاس 
2019-05-01 [04:22 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا جەڵتەی دڵ لێیداوە وبەم ھۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە. 


بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز ، ئەمڕۆ ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی ھەست بە ئازار کردووە لە دڵی و بەم ھۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە .

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە پشکنینەکانی دەرکەوتووە کە کاسیاس تووشی جەڵتەی دڵ ھاتووە و یەکێک لە ماسولکەکانی دڵی کێشەی ھەیە، لەبەر ئەمە راستەوخۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە کاسیاس قۆناغە مەترسیدارەکەی تیپەڕاندووە بەڵام ناتوانێـت ئەم وەرزە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad