English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی لەسەر کوشتنی کچێک چوار کەس دەستگیر کران
2019-05-02 [12:10 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بە تۆمەتی خنکاندنی کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە سلێمانی چوار کەس دەستگیر کران.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  ئاشکرای کرد: "رۆژی ٤/٤/٢٠١٩، لەسەر رێگای چەمچەماڵ - تەکیە تەرمی کچێک دۆزرایەوە. دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، کەشف و ھێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە کرا و تەرمی (ک ، ح ، ق ) تەمەن ٢٤ ساڵ، رەگەز مێ، بۆ پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی گواسترایەوە و دەرکەوت، کە کوژراوەکە بە پەت خنکێندراوە و کراوەتە ناو تورەکەیەکەوە و لەسەر رێگای چەمچەماڵ – تەکیە فڕێ دراوە".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: "ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی تەکیە بە سەرپەرشتیی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ  لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و توانرا رۆژی ٤/٤/٢٠١٩، تۆمەتبار (ڕ ، ع ، م ) دەستگیر بکرێت و رۆژی ٨/٤/٢٠١٩، تۆمەتبار (ح ، ق،ح ) دەستگیر بکرێت و شەش رۆژ دوای ئەوە، ھەریەکە لە (ە ، ح ، ق - ە ،ح ،ق ) دەستگیر بکرێن و سەرجەمیان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون. ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ باوکی کوژراوەکە دەرچووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە و ھێزەکانی پۆلیس لە ھەوڵی دەستگیرکردنی دان".

ئەوەش خراوەتەروو: "ئێستا لەلایەن بنکەی پۆلیسی تەکیە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".





ئەم هەواڵە 3712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad