English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڵڤێش ره‌خنه‌ له‌ نه‌یمار ده‌گرێت
2019-05-02 [12:22 PM]

ZNA-هه‌ولێر


دانی ئاڵڤێش، بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، رەخنە لە نەیمار دا سیلڤای ھاوڕێ و ھاونیشتیمانییەکەی دەگرێت و دەڵێت "ھیوادارم پەند وەربگرێت".

ئاڵڤێش لەبارەی ئەو ھەڵسوکەوتەی نەیمار لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا لە نێوان رێن و پاریس سانجێرماندا، بەرامبەر ھاندەرێکی یانەی رێن کردی، رەخنەی لە نەیمار گرت و گوتی "بەداخەوە نەیمار ھەندێجار کۆنترۆلی خۆی لەدەستدەدات".

ئاڵڤێش زیاتر لەبارەی نەیمارەوە گوتی "نەیمار کوڕێکی زۆر باشە، بەڵام ھەندێجار کۆنترۆلی خۆی لەدەستدەدات و بەو شێوەیە ھەڵسوکەوت دەکات کە ئەوشەوەی کردی".

ئاڵڤێش ھەروەھا گوتی "من ھاوڕێی نەیمارم، بەڵام ناتوانم ھانی بدەم لەسەر ئەو ھەڵسوکەوتانەی، بەرگری لێناکەم، بەڵام وابزانم ئەو پەندی لێوەرگرتووە، ھەندێجار کاتێک رەخنەت لێدەگیرێت سوودی لێوەردەگری، ھیوادارم نەیمار ئەو ھەڵسوکەوتانە دووبارە نەکاتەوە".





ئەم هەواڵە 10534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad