English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هــەنــدێ لــە ســوودەکانی تــرۆزی
2019-05-02 [12:10 PM]

هەولێر _ ZNA


 

ترۆزی یەكێكە لە بەرهەمه‌كانی هاوین كە زیاتر سیفەتی خەیار هەڵدەگرێت ، زۆرێك لە ئێمە وەك میوە بە ترش و خوێ‌ وە دەیخۆین و زۆر ئارەزووی دەكەین ، دەتوانین لە ئامادەكردنی زەڵاتە بەكاریبهێنین ، جگە لەوەی كە خۆش دەكرێت و لە ئامادەكردنی ترشیاتدا بەكاردەهێنرێت ، بەڵام دیارە تا ئێستا نەمان زانیوە ترۆزی چ سوود و كاریگەرییەكی دەبێت لەسەرمان كە پێویستە پێی ئاشنا بین و ڕۆژانە گرنگی پێ‌ بدەین . لەگەڵ ئەوەشدا ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆز و ترشی ئەمینی كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر تەندروستی .

لێرەدا كاریگەری و سوودە تایبەتییەكانی میوەی ترۆزی دەخەینە ڕوو :-

1- گەرمی و سووتانەوەی گەددە و جگەر ناهێڵێت .

2- توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە .

3- ڕیخۆڵە دەپارێزێت لە سووتاندنەوە .

4- توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیە و ناهێڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە .

5- میز ڕێك دەخات ، ئەویش بە خوێیەكانی ناوی دەتوێنێتەوە .
6- گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەرد و ڕمل .

7- لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە هەستی تینوێتی ناهێڵێت ، چونكە میوەیەكی ئاوودارە (تینوو شكێنە).

8- بۆ سپی كردنەوەی پێست زۆر باشە ، ئەویش ترۆزییەكە لە ئاوودا بكوڵێنە پاشان دەم و چاووی پێ‌ بشۆ دوای ئەوە پارچە ترۆزی بخە سەر ڕووخسارت بۆ چەند خولەكێك .

9- بۆ لابردنی پەڵەی پێست شەربەتی ترۆزی تێكەڵی شیری بكە ئینجا بۆ چەند خولەكێك بیدە لە ڕووخسارت .

10- توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنی هەیە .





ئەم هەواڵە 1576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad