English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عیراق سەردانی دهۆک و شنگالی كرد
2019-05-04 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یونامیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا ده‌ڵێت، وێڕای ڕاگەیاندنی تێکشکاندنی سەربازی داعش لە عیراق لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ ، بەڵام هێشتا نزیکەی ١.٦ ملیۆن عیراقی ئاوارەن . وەکو گرنگیدانێک بەم ئامارە کە جێگای نیگەرانییە ، خاتوو جەنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاوارەکان کە ماوەی ئاوارە بوونیان درێژەی کێشاوە، سەردانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و دهۆکی کرد و هەروەها جاوی کەوت بە بەرپرسان لە سەر ئاستی ناوخۆ و ئاستی پارێزگا، هەروەها چاوی بە چەند کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی کەوت.

خاتوو ‌ینیس پلاسخارتی نوێنەر تایبەت سەردانی کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شامی کرد و چاوی کەوت بە بەڕیوەبەران و نیشتەجێبووانی کەمپەکە. نیشتەجێبووەکان زۆر بە ڕاشکاوانەو بە ڕوونی باسی ئەو گرفتانەیان کرد کە ڕۆژانە دووچاری دەبنەوە هەروەها باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کرد . و هەروەها نوێنەری تایبەت چاوی بە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک کەوت.

بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی پارێزگاکە دووجاری دەبێتەوە لە بەردەوام بوون لە مێوانداریکردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە بووان ، کە زۆربەیان ئێزدیین و رووبەرووی کۆمەڵێک بەربەستی ترسناک دەبنەوە کە هۆکارن بۆ نەگەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان وەک ناسەقامگیریی باری ئەمنی و پێکدادانی چەکداری گروپە چەکدارەکان و تەشقەڵەی خاڵەکانی پشکنین و خانووە زیان بەرکەوتووەکان و پیسبووەکان و کەمی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان وێڕای جیاکاری کردن . لەم بارەیەوە خاتوو هێنیس پلاسخارت وتی" بەربەستەکان شێوەی جیا جیا وەردەگرن و زۆربەی جارەکانیش بەربەستی ئاڵۆزن ، ئەوەش ئازارمان دەدات جونکە دەبنە لە ئەرزی واقیعدا دەبنە هۆی وەستانی جوولەی گەرانەوە.

پێش ئەوەی بەرەو شەنگال بەڕێ بکەوێت ، نوێنەری تایبەت سەردانی بابە شێخی،  رابەری روحانی ئێزیدیان و ئەندامی مەجلیسی روحانی و جەند ئەندامێکی مەجلیسی کرد لە شێخان و دواتر خاتوو هێنیس-پلاسخارت یەکسەر گەیشتە چیای شنگال بۆ تاوتوێی کردنی بەربەست و ئاڵنگارییەکان لەگەڵ سەرکردە و ئەندامانی کۆمەڵگا و وتی " ئێزیدییەکان لە ژێر دەسەڵاتی تیرۆری داعش نەهامەتییەکی زۆریان کێشا ، تیرۆریستان بە مەبەستی لەناوبردنی ئەم پێکهاتەیە تاوانی قیزەوەنی ئەوهایان کردووە کە وەسف ناکریت. بەش بەحاڵی خۆم تووشی شۆک هاتووم کە ئێستا پێنج ساڵ لە دووای  دەستبەسەرداگرتنی داعش بەسەر شەنگال و دواتریش ڕزگارکردنەوەی ، دەبینم زۆربەی خەڵکی تا ئێستا لەناو چادردا دەژین لەسەر لوتکەی ئەو چیایەی کە لەسەرەتای هەڵمەتی تیرۆرستی پانەیان بۆ برد بوو، هەموو ئاوارەکان شایانی پشتگیریی ئێمەن"

خاتوو جێنین- پلاسخارت لە دریژەی قسەکانی وتی، لە مانگی ئابدا جیهان یادی کارەساتە دڵتەزێنەکانی ئەو ڕۆژە دەکاتەوە کە پێش پێنج ساڵ ڕوویدا. بوونی تەنها یەک دەسەڵاتی ئیداریی و دەستەبەرکردنی ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان بنچینەن بۆ بونیاتنانەوەی شەنگال .

وتیشی، شکستی بەردەوام لە دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە بێ ئەمەکییە بەرامبەر دادگەریی و فەراهەمکردنی زەمینەیەکی بە پیت و نموونەییە بۆ تەوژمێکی تازەی توندوتیژیی و ناسەقامگیریی. بە ڕەچاوکردنی ئەمە داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەریمی کوردستان دەکەم کە ڕاوێژ لەگەل سەرکردایەتی ناوخۆی قەزای شنگال بکەن و بێدواکەوتن کارگێڕیی و پەیکەرێکی سەقامگیریی ئاسایش دابمەزرێنن، بەم جۆرەش ئاسانکاری دابین بکەن بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکان و گەرانەوەی ئاوارەکانی شنگال.





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad