English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگترین  سوودەکانی سێوی سەوز
2019-05-05 [09:06 AM]

هەولێر _ ZNA


 

سێوی سوز یەکێکە لە میوە بەتامەکان و خەڵکێکی زۆر ئارەزوو دەکەن بیخۆن لەگەڵ ئەوەی سێوی سەوز تامی خۆشە، سوودێکی زۆریشی بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش :

• سێوی سەوز لەشی مرۆڤ لە ژەھر پاک دەکاتەوە، چونکە مادەی دژە ئۆکسیدی تێدایە .

• سێوی سەوز جگەری مرۆڤ دەپارێزێت و ھێزی بەرگری زیاد دەکات.

• سێوی سەوز لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان کە ھۆکارن بۆ دروست بوونی ئازاری رۆماتیزم.

• سێوی سەوز ئاستی بینین دەپارێزێت، چونکە مادەی کلۆرۆفیلی سەوز لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا مادەکانی کالۆتین و زیاکسانتینی تێدایە .

• سێوی سەوز مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە چونکە پێکھاتەی کیمیاوی کالتیۆسیانات لەخۆ دەگرێت و ھەروەھا مادەی دژە ئۆکسیدی تێدایە.

• سێوی سەوز پارێزگاری لە پێستی رووخساری دەکات و ھۆکارە بۆ گەشانەوەی پێستی رووخسار و بەرەنگاری پیربوون دەبێتەوە چونکە ڤیتامین (C) لە خۆ دەگرێت.

• سێوی سەوز نیشانەکانی رەبو کەم دەکاتەوە و لەبەر ئەمە توێژەران ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە تووشی تەنگە نەفەسی دەبن ئەوا سێوی سەوز بخۆن.

• سێوی سەوز گەشە بە جوانی و تەندروستی قژ دەدات و دەبێتە ھۆی زۆربوونی قژ و رێگری لە رووتانەوەی دەکات و ھەروەھا پێستی سەر دەپارێزێت لە ووشک بوون و نەرمی دەکاتەوە.

• سێوی سەوز خانەکانی مێشک دەپارێزێت و گەشە بە کارەکانی دەدات ھەروەھا مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی زەھایمەر.

• سێوی سەوز پارێزگاری لە ئێسک دەکات و بە پتەوی رایدەگرێت.

• سێوی سەوز کاری ھەرس کردن ئاسان دەکات چونکە رێژەیەکی زۆر مادەی ریشالی لە خۆ دەگرێت .

• سێوی سەوز کار لەسەر کەمکردنەوەی کێشی مرۆڤ دەکات، چونکە وا دەکات مرۆڤ ھەست بە تێربوون بکات و چەندین مادەی خۆراکی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

• سێوی سەوز تەندروستی دایکی سکپڕ گەشە پێدەدات و سوودێکی زۆری بۆ دایکەکە و کۆرپەکەی ھەیە، چونکە چەندین توخمی کانزایی لە خۆ دەگرێت وەک کالسیۆم و پۆتاسیۆم .

• سێوی سەوز کاری شەکر لە خوێن رێکدەخات .

• سێوی سەوز کاری خوێنبەرەکان رێکدەخات و دڵ دەپارێزێت و پاڵەپەستۆی خوێن ھاوسەنگ دەکات چونکە مادەی پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت.

• سێوی سەوز پارێزگاری لە تەندروست دەم و ددان دەکات چونکە مادەی ریشالی لە خۆ دەگرێت و پێویستی بە جووینە و ئەمەش دەبێتە ھۆی دروست بوونی لیکاو و دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرەنگاری بەکتریا ببێتەوە و بۆنی ناخۆشی دەم ناھێلێت و ئاوسانی پدو ناھێلێت.





ئەم هەواڵە 5755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad